بۆمەلەرزەیەکی زۆر بە هێز ووڵاتی پێروو ی هەژاند

بۆمەلەرزەیەکی زۆر بە هێز ووڵاتی پێروو ی هەژاند

پەیامی کورد   ...   بە هۆی ڕوودانی بۆمەلەرزە چەندەها باڵەخانە وێران  بوون و ژمارەیەکی خەڵکیش بریندار بوون .

ڕوودانی بۆمەلەرزەیەکی ٧.٥ ڕیشتەری لە پێروو بوو بە هۆی بریندار بوونی چەندین کەس و خەساراتی زۆری بە بار هێنا .

بە پێی راپۆرتێک لە ناوەوندی ڕودانی ئێمێرجێنسی ووڵاتی پێروو بۆمەلەرزەیەک بە گەورەیی ٧.٥ ڕیشتەر باکووری ووڵاتی پێروو لەرزاند .ئەم بۆمەلەرزەیە لە ١٨٠ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری مۆیۆبامبا و بە قووڵی ١٠٥ کیلۆمەتری دا ڕویداوە .١٦ باڵەخانە بە هۆی ئەم بۆمەلەرزەوە زیانیان پێ گەیشتووە ، تاکوو ئێستاش ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە دیار نییە .

Perublica بڵاوکراوەی ناوخۆیی ئەو ووڵاتە نووسی کە بۆمەلەرزەکە لە زۆربەی شارەکانی پێروودا هەست پێکراوە . زۆربەی باڵەخانەکان لە ناوچەکانی سان مارتی و لۆرتۆ وێران بوون و یەکێک لە نەخۆشخانەکانیشی وێران بووە .لە هەندێک لە شارەکان کارەبا بڕاوە

هەر بەم بۆنەوە سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی کە بۆمەلەرزەکە لە زۆربەی ناوچەکانی ووڵات هەست پێکراوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە ئارامی خۆیان بپارێزن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە