پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فێدڕاڵ کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵ کۆبوەوە و لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی هەماهەنگی باشی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، "ئەنجامی باش بەدەست هاتوون"، دەشڵێت، "جەخت لە گرینگی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شەنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزه چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە دەکەینەوە".
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە مەسروور بارزانی لەگەڵ عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵ کۆبوەوە و لە دیدارێکدا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ کرد، بەتایبەتی کە لەسەر پرسی هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر، لە ئەنجامی هەماهەنگی باشی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، ئەنجامی باش بەدەست هاتوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا هەروەها "جەخت لە گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزه چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە کرا".
ئەم جۆرە دۆخە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نائاسایی و نادەستورییە، لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە بەردەوامی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی و دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییانی کورد و داگیرکردنی زەوی وزارەکانیان لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد و ووتی، "ئەم جۆرە دۆخە نائاسایی و نادەستوورییە، لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت".
لەراگەێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تایبەت بە بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، تەوەری دیکەی گفتوگۆکان بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە