دەستبەسەر کرانی ٢٤ ئەندامی داعش لە نەینوا

دەستبەسەر کرانی ٢٤ ئەندامی داعش لە نەینوا

پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی ٢٤ ئەندامی داعش لە نەینوا

 

ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستبەسەر کردنی ٢٤ ئەندامی داعشی لە سنووری پارێزگای نەینەوا راگەیاند.

 

 

بەپێی راگەیەنراوێكی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، ٢٤  تیرۆریستی داعشیان لە چەندین ناوچەی نەینەوا دەستبەسەر کردووە.

 

چەکدارە دەستبەسەر کراوەکان لە بەناو دیوانی "جوند" سەربازگەكانی گشتیی و كەتیبەكانی پاڵپشتی سەربە داعش كاریان كردووە، لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا ئەو دەستبەسەر کراوانە دانیان بەوەداناوە كە سەربە رێكخراوی داعشن و بەشدارییان لە چەندین كردەوەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان، كردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە