ڕاگەێندراوی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە سەر کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکەی لە لایەن سووریاوە

ڕاگەێندراوی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە سەر کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکەی لە لایەن سووریاوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : فڕۆکەی " ایل-20 " ی ڕوسی لە ڕێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی " اس-200  " ی سووریا لە ناو چووە .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ١٧ی سێپتەمبەرەوە لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی مۆسکۆ ، پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەی ڕووسی " ایل-20 " کە لە حاڵی گەڕانەوە بوو بۆ بنکەی خۆی لە پارێزگای حٶمەمیم پچڕا . ئەم فڕۆکەیە لە مەودای ٣٥ کیلۆمەتری کەنارئاوەکانی دەریای مەدیتەرانە دەفڕی دواتر لە سەر هێڵی ڕادارەکانی بێ سەروشوێن بوو.  

لە ڕاپۆرتێکدا ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لەهەمان کاتدا ٤ فڕۆکەی شەڕی " اف-16  " ی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر هەندێک دام و دەزگا و مۆئەسەساتی سووریا لە لازێقیە . بە پێی ئەم زانیارییانە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ، فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئیسرائیلی ، فڕۆکەکەی ڕووسیای شاردووەتەوە و وایکردووە بکەوێتە بە هێرشی سیستەمی دژە ئاسمانی سووریا . لێرەوە ڕایدەگەینین کە " ایل-20 " بە هێرشی سیستەمی مووشەکی " " اس-200  " ی سووری لە ناو چووە . کە ١٥ سەربازی ڕووسی لەم فڕۆکەیەدا بوون .

هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە فڕۆکەکانی ئیسرائیل دۆخێکی ترسناکیان لە ناوچەی لازقیە درووست کردووە ، هەروەها جێگای باوەڕ نییە کە سیستەمی ڕێنموونی ئاسمانی ئیسرائیل " ایل-20 " ی نەدیتبێ. هەروەها ئیسرائیل سەبارەت بە هێرش کردنی بۆ سەر لازقیە هیچ هەواڵێکی بە فەرماندەکانی ئەرتەشی سووریا و ڕووسیا نەدابوو .

   کرێملین سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سەربازی ڕووسیا لە سووریا نیگەرانی خۆی نیشاندا و دیمیتری پێسکۆف لەمبارەوە ووتی : کرێملین سەبارەت بەم دۆخە زۆر نیگەرانە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە