پەیامی کورد ... بە فەرمانی پووتین ڕۆژانە پێش بینی بۆ تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ڕووسیا دەکرێت .
ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ، فەرمانی بە دەوڵەتی ووڵاتەکی کردووە بە شێوەی ڕۆژناە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ووڵات دا پێش بینی بکەن .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ڕووسیا لە سەرەتای مانگی ئەیپریلەوە ڕوو بە زیادبوون چووە .
بەرپرسانی فەرمی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە ئاماری قوربانیانی کۆرۆنایان لەو ووڵاتەدا ٣٦ هەزار و ٧٩٣ کەس ڕاگەیاندووە ، تاکوو ئێستا ٣١٣ کەس لەم ووڵاتە بە هۆی ئەم نەخۆشییە ڤیرووسییەوە گیان خۆیان لە دەستداوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە