پەیامی کورد ... حوکمی کۆتایی بکوژانی خاشقچی دەرچوو
دادگای گشتیی سعوودیە ڕایگەیاند کە بەپێی مادەی ٢١٠ حوکمی بەسەر ١٠ تاوانبار لە کەیسی کوشتنی خاشقچی دەرکرا
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی (واس) سعوودیە ، ڕۆژی دوو شهممه ٧ ی ئهیلولی ٢٠٢٠ وتەبێژی فەرمیی دادگای گشتیی سعوودیە ڕایگهیاندوه، حوکمی کۆتایی بۆ تاوانباران به کوشتنی راگەیاندکاری سعوودی جەمال خاشقچی دەرچوو دادگا، بەپێی مادەی ٢١٠ حوکمی بەسەر ٨ تاوانبار لە کەیسی کوشتنی خاشقچی دەرکرد، بۆ ٥ تاوانباریان هەر یەکەی حوكمی ٢٠ ساڵ بەندكردن، بۆ ٣ تاوانباری دیكهیان هەر یەکەی بە ١٠ ساڵ بەندكردن.
ههروهها ئهوهش خراوهتهڕوو، بۆ دوو بەندکراوەکەی كه له بهندیخانه بوون هەر یەکەیان به ٧ساڵ بەندكردن حوكمدراون.
وتەبێژی فەرمیی دادگای گشتیی سعوودیە ئاماژهی بهوهش كردوه :"کە بۆیان دیار کراوە،ئەم حوکمانە دوا حوکمن و دەچنە بواری جێبەجێ کردن بەپێی مادەی ٢١٢ ی سزادان و هەر یەکە لە تاوانباران بەگوێرەی رۆڵیان لە تاوانەکە ئەو حوکمە ئەیانگرێتەوە، کە بۆیان دیار کراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە