قائیمقامی شارى پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان " ڕۆژهەڵاتی کوردستان " وتوویەتى چالاکى کۆڵبەرى لە سنوورى شۆشمێى پاوە کە نزیکەى ٨ مانگە داخراوە، تا کۆتاییەکانى ئەم حەفتەیە دەست پێ دەکاتەوە.
" پەرویز ئیدەپوور " قائیممقامی پاوە هەروەها دەڵێ کاروبارى کۆڵبەرى گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لەسەر بنەماى بڕیارى دەوڵەت، لەمەوبەدوا کۆڵبەرى لە ژێر چاودێرى گومرگ بەڕێوە دەچێت و سنوورنشینەکانیش دەتوانن بە سوودوەرگرتن لە کارتى کۆڵبەرى دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
ئەو دۆخە نوێیەى کە قائیممقامی پاوە قسەى لەبارەوە کردووە، کۆنتڕۆڵى زیاترى کۆڵبەرییە لە لایەن دەوڵەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا دەروازە سنوورییەکان نەکراونەتەوە و دووبارەبوونەوەى مانگرتنى ٢٥ ڕۆژەى بانە و هەندێک شار و شارۆچکەى دیکە لەم دۆخە هەستیارەى ئێستا، تەواو دەوڵەتى نیگەران کردووە.
خەڵکى ناوچە سنوورییەکان هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر تا کۆتایی مانگى ڕەمەزان خاڵە سنوورییەکان نەکرێنەوە، مانگرتنى سەرانسەرى دەست پێ دەکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە