پەیامی کورد... سارکۆزی سەرۆکی پێشوتری فڕەنسا بەسێ ساڵ زیندانیکردن سزادرا
نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشوتری فڕەنسا، بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی و قۆستنەوەی پۆستەکەی بۆ کاری بازرگانی، دادگای تێهەڵچونەوەی پاریس سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند و بڕیاریشدا بۆی نەبێت بۆ هیچ پۆستێک خۆی کاندید بکات.
دادگای تێهەڵچونەوەی پاریس، سزای ساڵێک زیندانیکردنی بۆ نیکۆلا سەرکۆزی سەرۆکی پێشوتری فڕەنسا لە دۆسیەیەکی گەندەڵیدا پشتڕاستکردەوە، لەبەرئەوەی دو ساڵی سزاکەی تەواوکردوە، هەروەها بڕیاریدا هیچکاتێک سارکۆزی بۆی نەبێت پۆستی گشتی لە فڕەنسا وەربگرێت و خۆی کاندید بکات.
دادگای فڕەنسا لە ساڵی 2021دا سزای سێ ساڵ زیندانیکردن بۆ سەرکۆزی دەرکرد، بەڵام سارکۆزی سزاکەی رەتکردەوە و تانەی لەبڕیاری دادگادا، ئەمڕۆش جارێکی دیکە دادگا بڕیاریدا و بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەزیندان دەمێنێتەوە، لەبەرئەوەی دو ساڵی تەواوکردوە.
دادگای پاریس لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرۆکی پێشوتری فڕەنسا لەبری ئەوەی لە زیندان ڕابگیرێت، ملوانکەیەکی ئەلیکترۆنی لەبەر دەکات کە ئاماژە بۆ سزادانەکەی دەکرێت و لەماڵەکەی خۆی دەمێنێتەوە.
یەکێکی دیکە لەو تۆمەتانەی روبەڕوی سەرۆکی پێشوتری فڕەنسا کراوەتەوە، وەرگرتنی زانیاری نهێنیە لە جیلبێرت ئازیبێرت داواکاری گشتیی گشتی لە ساڵی 2014 لەسەر دۆسیەیەکی دیکە لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە بەناوی تیری هێرزۆگ لە بەرامبەر پاڵپشتی سەرۆکایەتی بۆ وەرگرتنی کارێک لە مۆناکۆ سزا درا.
نیکۆڵا سارکۆزی لە ساڵی 1955 لەدایکبوە، لەساڵی 2007-2012 پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری فڕەنسای وەرگرتوە، هەروەها پۆستەکانی سەرۆکی دەستوری فڕەنسا، وەزیری ناوخۆی لە وڵاتەکەی وەرگرتوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە