پەیامی کورد ... بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا ئێران هەر چی زووتر خاکی سوریا بە جێ بهێڵێت و هەروەها بە پێچەوانەوە ئیسرائیل بە هێرشەکانی خۆ بەردەوامی دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناتانیاهوو جەختی کردەوە کە ئێران درۆ دەکات تەنانەت کاتێک کە ڕایدەگەێنێت ئۆپراسیۆنی هەناردنی مانگی دەستکردی بۆ گەردوون سەرکەوتوو نەبووە .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند : " من بە ئێوە دەڵێم خێراتر لە سووریا دەربچن . ئێمە هێرشەکانمان ڕانەگرین . "
ئەو هەروەها قسەکانی بەرپرسانی ئێرانی سەبارەت بەەوەی کە ئێران تەنیا ڕاوێژکاری سەربازی لە سووریا هەیە و ڕەوانی ئەو ووڵاتەی کردووە و ئامادە بوونی سەربازی بە شێوەیەکی بەردەوام لە ناو خاکی سووریا بوونی نییە بە ڕاستی نەزانی .
ناتانیاهوو ووتی : " ئەوان هەموو کات درۆ دەکەن و درۆ دەکەن تەنانەت کاتێک کە هەواڵ دەدەن هەوڵەکانیان بۆ هەناردنی مانگێکی دەستکرد بۆ گەردوون سەرکەوتوو نەبووە . "
ناتانیاهوو ئاماژەی بە قسەکانی ژنێڕاڵ حەسەن فیرووزئابادی دا کە ووتبووی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە سووریا تا ئەو کاتەی کە تێرۆریست لەو ناوچەیە بە تەواوی شکست دەهێنێت دەمێنێتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە