بەغدا لە بەرامبەر کارەبا کەی هەرێم گازوائیلی بۆ سێ یەكەی كارەبا دابین دەکات

بەغدا لە بەرامبەر کارەبا کەی هەرێم گازوائیلی بۆ سێ یەكەی كارەبا دابین دەکات

پەیامی کورد      ...    بەغدا لە بەرامبەر کارەبا کەی هەرێم گازوائیلی بۆ سێ یەكەی كارەبا دابین دەکات

ووتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند : وەكوو رێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ عێراق، گازوائیلیان بۆ سێ یەكەی هەرێمی كوردستان دابین كردووە و دەشڵێ: "ئێمە لە بەرامبەردا بڕێك كارەبا بۆ مووسڵ دابین دەكەین، بەڵام ھێشتا رێككەوتنی كۆتایی ماوە بكرێت".

ئومێد ئەحمەد، ووتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : "لە چوارچێوەی رێككەوتنی پێدانی كارەبا بە عێراق، ئەوان گازوائیلیان بۆ سێ یەكەی كارەبای ئێمە لە دھۆك دابین كردووە و، ئێمەش لەبری ئەوە بڕێك كارەبا دەدەینە پارێزگای مووسڵ".

ئەحمەد گوتیشی: "ھێشتا رێككەوتنەكە بە تەواوی نەكراوە و نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی، بەڵام گفتوگۆ ھەیە، ئەمەش وەكوو سەرەتایەكە و بۆ ھەرێم و بۆ ئەوانیش بەسوودە، چوونكە ئێمە زۆر یەكەمان ھەن كە كار ناكەن بە ھۆی نەبوونی گازوائیل و ئەوانیش پێویستیان بە كارەبا ھەیە، بۆیە كە ئەوان گازوائیل بۆ یەكەكان دابین دەكەن، ئێمەش ھەندێك مێگاوات كارەبایان پێ دەدەین".

ووتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕوونیشی كردەوە: "ئێمە بێ بەرامبەر كارەبا نادەین بە بەغدا و مەرجی خۆمان ھەیە، كە ئەویش دابینكردنی گازوایلە بۆ یەكەكانی ئێمە، چوونكە ئەو وەحدانە ئەگەر كاریش نەكەن، پێویستە ئێمە كرێ بدەین بە كۆمپانیاكانی بەرھەمھێن، هەر بۆیە ئەو رێككەوتنە لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەكرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە