پەیامی کورد ... پۆلیسی هەولێر پلانێکی نوێ ئاشکرا دەکات
بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و لێکەوتە خراپەکانی تەکنۆلۆژیاوە، هێزەکانی پۆلیس، پشت بە سیستەمی نوێ دەبەستن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو تاوانانە.
(عەمید کامل بەرزنجی)، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند، سەرجەم بەشەکانی پۆلیس ڕاسپێردراون بە شێوازێکی زانستی و یاسایی مامەڵە لەگەڵ کەیسە ئەلیکترۆنییەکاندا بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی گشتگیری هۆشیاری لە قوتابخانەکان و ناوەندەکان دەستی پێکردووە بۆ ناساندنی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.
پەیوەست بە ئامادەکاری و گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستە یاساییەکان، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونی دەکاتەوە، بەشی (IT)ی پۆلیسی هەولێر بە ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ چالاک کراوە و شەو و ڕۆژ لە خزمەت هاووڵاتیان دایە بۆ دەستنیشان کردنی ناسنامەی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان بەپێی یاسا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە