بەهای سووتەمەنی بە هۆی بارەکانی ئێرانەوە لە ڤەنزۆئیللا بەرز دەبێتەوە

بەهای سووتەمەنی بە هۆی بارەکانی ئێرانەوە لە ڤەنزۆئیللا بەرز دەبێتەوە

پەیامی کورد    ...    بەهای سووتەمەنی بە هۆی بارەکانی ئێرانەوە لە ڤەنزۆئیللا بەرز دەبێتەوە

سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا رایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە نرخی سووتەمەنی دوای گەیشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران لە رێگەی ژمارەیەک کەشتییەوە، بۆ هەر لیترەیەک بەنزین ٥٠ سەنت لە شۆفێران وەردەگیرێت.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرزەوە ، لە ١٨٠٠ وێزگەی سووتەمەنی لە ڤەنزۆئێللا ، نزیکەی ٢٤٠ حاڵەتیدا کار دەکەن .

هەرچەندە ڤەنزۆئێلا ووڵاتێکی دەوڵەمەندە بە بوونی یەدەکی نەوتی، بەڵام کەمکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و بوونی قەیرانی دارایی لەگەڵ بڵابوونەوەی کۆرۆنا توانای ئەو ووڵاتەیان بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ پێداویستی ناوخۆ سنووردار کردووە. 
بە گوێرەی بڕیارەکەی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا شۆفێرانی ئەو ووڵاتە مانگانە لە نێوان ٦٠ بۆ ١٢٠ لیتر  بەنزینیان بە نرخی (٠.٠٢٥ دۆلار) بۆ هەر لیترێک پێدەدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە