پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سێ یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کرد
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییە یەکەمەکان و بنەماڵە و مامۆستایان دەکات.
ڕۆژی (19ـی تەمموزی 2024) مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەپکەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە هەموو قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12 بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024.
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانیدا بۆ هەر یەکێک لە قوتابییە یەکەمەکاندا هاتووە: قوتابی خۆشەویست بەبۆنەی سەرکەوتنت لە خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم و لە ڕێگەی بەڕێزیشتەوە سوپاس و پێزانینم بۆ خانەوادە و مامۆستا خۆڕاگرەکانت هەیە و ماندووبوون و دڵسۆزییان بەرز دەنرخێنم".
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بۆ قوتابییە یەکەمەکانی نووسیوە: بەهیوام لە قۆناغەکانی ئاییندەی ژیانتان سەرکەوتووتر بن بۆ خزمەتی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە