پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : وەزارەتەكەیان ھاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئامادەكاریی تەواوی بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ كردووە و ھەفتەی داھاتووش یەكەم تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت.
سامان سیوەیلی ، ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: "رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، كە دەكەوێتە ھەفتەی داھاتووەوە، یەكەم تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت، كە ١١٢ هەزار و ٦٠٠ قوتابی بەشداری دەكەن و ئێمەش ئامادەكاریی تەواومان كردووە".
سیوەیلی هەروەها ووتی، ئەمنییەتی ھۆڵ و كارەبا دابین كراون و چاودێر ھەیە و ماوەی سێ سەعات ئینتەرنێت دەبڕدرێت، بۆیە ئامادەكاری تەواو كراوە و ھیچ كێشەیەك نییە و تاوەكو دوای جەژنیش تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە