پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و حەلبوسی جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی دەکەنەوە
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبنەوە و جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی دەکەنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە 26-4-2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی سیادە کردووە.
شاندەکە لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە، محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئەحمەد جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی و شاندەکەی هاوپەیمانیی سیادە تیشکیان خستووەتە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بارزانی و شاندەکەی هاوپەیمانیی سیادە جەختیان لەسەر هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە