پەیامی کورد ... بەڕێوبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر : له ساڵی 2025 گەشتەکانمان زیاتر دەکەین
بەڕێوبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند، ئەمساڵ بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەشتەکان و پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتان زۆر باش بوو و دەشڵێ: ھەوڵ دەدەین ساڵی داھاتوو ھەم پەیوەندییەکان و ھەم ژمارەی گەشتەکانیش زیاتر بکەین.
ئەحمەد ھۆشیار، له لێدوانێكی تایبهتدا ڕایگەیاند ، "ئەمساڵ بۆ ئێمە وەکوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ساڵێکی باش بوو لە ڕووی گەشتی ئاسمانی و درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتان بۆ زیادکردنی گەشتەکانمان، بڕیاریشە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئامارێکی فەرمی رابگەێنین، کە ئەمساڵ چەند گەشتمان ھەبووە و کارەکانمان بە گشتی چۆن بوون.
بەڕێوبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ووتیشی، "ئێمە وەکوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پەیوەندیمان لە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لەگەڵ ووڵاتان زۆر باشە و ھەوڵی بەردەوامیش دەدەین، بۆ ئەوەی لە ساڵی تازەدا گەشتەکانمان زیاتر بێت لەگەڵ ووڵاتاندا، چوونکە ئێمە ھیچ کێشەیەکمان لە گەشتە ئاسمانییەکاندا نییە و رۆژانەش کە ئێستا لە وەرزی زستانداین، ٦٥ گەشتی ئاسمانیمان لەگەڵ ووڵاتان ھەیە، بەڵام لە وەرزی ھاویندا بەھۆی ئەوەی وەرزی گەشتکردنە، گەشتەکان زیاتر دەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە