پەیامی کورد ... به پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ژمارەیەکی زۆری مۆلیدە کوژاونەتەوە
وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری بەسەر دەکاتەوە و داوا دەکات هەنگاوەکانی پێش خستن و فراوانکردنی ئەو پرۆژەیە خێرا بکرێن.
چوارشەممە، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەشی فرۆشیاری وزەی کارەبای 1ی لە هەولێر کرد و پڕۆژەی ڕووناکی 24 کاتژمێری بەسەرکردەوە.
کەمال محەممەد ساڵح، دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەچوونی کارەکان کرد و ئومێدی خواست هەنگاوەکان بۆ پێش خستن و فراوانکردنی پڕۆژەکە خێراتر بکرێن و ڕۆتینەکان کەم بکرێنەوە، بۆ ئەوەش وەزیری کارەبا ئامادەیی هەموو کارئاسانییەکی بۆ راپەراندنی کارەکانیان دەربڕی."
وەزیری کارەبا لە ووردەکاری سیستەمەکە و کارەکانی پرسییەوە، کە بە شێوازێکی باش بەڕێوە دەچێت و سوپاسی تیمی وەزارەتی کرد و هیوای خواست هەنگاوەکان خێراتر بکرێن.
وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کردووە، "ئەزموونی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری تا ئێستا بە باشی بەڕێوە چووە و پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و ژمارەیەکی زۆری موەلیدە کوژاونەتەوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە