پیلانی تیرۆرکردنی شازادەی جێنشینی سعوودیە موحەمەد بن سەلمان ئاشکرا کرا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسریش دەقی دانپێدانانی ئەو چەکدارانەی داوەتە بەرپرسانی باڵای سعودیە.
ڕۆژنامەی " ئەلفەجر "ی میسری چاپی سعوودییە لە سەر زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە، گرووپێکی چەکداری تووندڕەو، کە ژمارەیان ٢٠ کەس بووە و سعوودی و میسری بوونە، لە نیمچە دوورگەی سینا لە میسر، پیلانی هێرشکردنە سەر سعوودییەیان دانابوو.
ئەو گرووپە، لەلایەن هەواڵگری میسرییەوە ئاشکرا کراوە و ئاسایشی ئەو ووڵاتە بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی سعوودیە، دەستگیری کردوون.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، ئەو گرووپە تیرۆریستییە کە پیلانیان دانابوو، ژمارەیەک سەرکردەی عەرەبی بکوژن و موحەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیەش لەناو لیستی ئەو کەسانەدا بووە، کە گرووپە تیرۆریستییەکە پیلانیان بۆ کوشتنیان داناوە. هەروەها لیوا عەباس کامل، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسریش لە سەردانی بۆ سعوودیە، دەقی دانپێدانانی ئەو چەکدارانەی داوەتە بەرپرسانی باڵای ئەو ووڵاتە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە