لە حەجی ئەمساڵ 323 حاجی میسری گیانیان لەدەستداوە

لە حەجی ئەمساڵ 323 حاجی میسری گیانیان لەدەستداوە

لەمەراسیمی حەجی ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆری حاجی كۆچی دواییان كرد، یەكێك لە هۆكارەكانیش بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما بوو.

بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، تەنها لەنێو حاجیانی میسری (323) كەس كۆچی دواییان كردووە، زۆرینەشیان بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە بووە.

هەروەها بەپێی زانیارییەكان بەهۆی بەسەریەكەوە كەوتنی حاجییەكان لەشاری مەككە (550) حاجی گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەو لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵ، هاوڵاتیانی هەریەكە لە وڵاتانی (عێراق و توونس و ئەندۆنۆسیاو ئێران و سەنیگال) لەنێو زۆرترینی مردوانن لەشاری مەككە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە