لە رۆژهەڵاتی كوردستان 4 كۆڵبەر بوونە قوربانی

لە رۆژهەڵاتی كوردستان 4 كۆڵبەر بوونە قوربانی

 

تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی ڕەحیم محەممەدزادە ئەقدەم خەڵکی ڕەبەت، کە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی شاری بانە گیانی لەدەستدابوو، دوای سێ ڕۆژ لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە. لە لایەکی دیکەشەوە سێ کۆڵبەری دیکەی خەڵکی سەردەشت لە سنووری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکان بە سەختی برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە 16ی ئاداری ساڵی 2024، تەرمی ڕەحیم محەممەدزادە ئەقدەم کۆڵبەری تەمەن 48 ساڵی خەڵکی بەشی ڕەبەتی سەر بە شاری سەردەشت، لە بەرزایییە سنوورییەکانی شاری بانە دۆزرایەوە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەیووبی بانە گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لەدەستداوە. ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە، ئێوارەی چوارشەممەی رابردوو، لانی کەم سێ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی حەسەن ڕاستگوو تەمەن 30 ساڵ، خەلیل شەوگەر تەمەن 35  ساڵ و شێخە تەمەن 42 ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە لە شاخەکان بە سەختی برینداربوون.

ئەو کۆڵبەرانە لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان لە سنوورەکانی نەوسوود بوونەتە قوربانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە