هێرش كرایە سەر 13 ئۆتۆمبێل لە ڕۆژئاوای كوردستان و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 كەس كوژران، كە بۆ كۆكردنەوە دوومەڵان چووبوون.
بەپێێ زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە دەورووبەری دێرەزوور هێرش کراوەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کەسانەی چوون بۆ کۆکردنەوەی دوومەڵان، كە 13 ئۆتۆمبێل بوون و هێرشبەرەكان ئۆتۆمبێلەكانیان سووتاندووە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی هێرشەكەوە، زیاتر لە 40 کەس کوژراون، ژن و منداڵیان تێدایە و ژمارەیەك هاووڵاتیش بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی (ئەسەد) كراون.
ئاشكراشی كردووە، هێرشەكە لە گوندی (كەباجب) لە سنووری دێرەزوور ئەنجام دراوە و ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەن داعش-ەوە ئەنجام درابێت و 4 ئەندامی هێزەكانی بەرگری نیشتمانی كوژراون.
لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، لە ئاکامی ئەو هێرشەی پێدەچێت داعش لە دەورووبەری دێرەزوور ئەنجامی دابێت 18 کەس کوژران و 50 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە