451 دۆنم پوش و پاوان لە سلێمانی سووتا

451 دۆنم پوش و پاوان لە سلێمانی سووتا

پەیامی کورد... 451 دۆنم پوش و پاوان لە سلێمانی سووتا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی چەند ڕووداوێکى ئاگرکەوتنەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودی سنوورى قەرەداغ نزیکەى 451 دۆنم پوش و پاوان سووتا.

لە بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی هاتووە، لە یەکەم ساتى ڕوودانى ئاگرکەوتنەوەکان کارمەندانى بنکەى پۆلیسى دارستانى سێوسێنان سەرقاڵى کوژانەوەى ئاگرەکان بوون، بە چەند کەرەسەیەکى سەرەتایى هەمیشە لە هەوڵدابوون کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکان، لە ئەنجامدا لە سنوورى قەرەداغ 451 دۆنم پوش و پاوان سووتا .

باسی لەوەشکرردوە، بە ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناحیەی سێوسێنانی سەر بەقەزای قەرەداغ و گوندەکانی دێوانە و مەسۆیی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەش حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە ڕویانداوە و بووەتە هۆی سوتاندی نزیکەی 451 دۆنم پوش و پاوان، دارستانی سروشتی و باخی میوەی هەمەجۆر، هاوکات کەلوپەلی باخی هاووڵاتییان.

لە سەرجەم ڕوداوەکاندا کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سێوسێنان گەیشتونەتە شوێنی ئاگرەکان بە مەبستی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی.

ئەوەشی ووت، بۆ سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەنەوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکاری یاسای و دۆزینەوەی هۆکارەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە