پەیامی کورد ... مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات.
له تویتێكدا، مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: پیرۆزبایت لێده‌كه‌م به بۆنه‌ی متمانه وه‌رگرتنت وه‌كو وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و خۆشحاڵ ده‌بم پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ئه‌مریكا و كوردستان و عێراق و پێكیشه‌وه كار بكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی زیاتر له ناوچه‌كه.
بلینكن، كه رۆژی سێشه‌ممه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌كو وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا متمانه‌ی پێدرا و بلینكن، دیپلۆماتكارێكی به ئه‌زموونی ئه‌مریكییه و له ئیداره‌ی ئۆباماشدا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه و چه‌ند جارێكیش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە