ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە

ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە

پەیامی کورد.. ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە


ئەمڕۆ بەیانی زنجیرەك بومەلەرزەی تر كە 27 بوومەلەرزە بوو لە باكووری كوردستان تۆماركراون، بەهێزترینیان بوومەلەرزەیەك بوو بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر كە چەند شارێكی گرتەوە.

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا لەبارەی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆوە ڕایگەیاند:
بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 2 كیلۆمەتر، لە مەڕەش، غازی عەنتاب، ئامەد، ئەدەنە و ئورفا، ڕوویداوە.

فوئاد ئۆكتای، جێگری سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا: ژمارەی ئەوانەی لەئەنجامی بوومەلەرزەكاندا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 3419 كەس ‌و هەشت هەزار كەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندا رزگاركراون و 20 هەزار و 534 كەسیش برینداربوون.

ووتیشی: 3294 كارمەندی فریاگوزاری گەیشتوونەتە توركیا بۆ ڕزگاركردنی لێقەوماوان و، 70 وڵاتیش كارمەندی فریاگوزاری ڕەوانەی توركیا دەكەن.

ڕوونیشی كردەوە: ژمارەی قوربانیان بەم جۆرەیە:هاتای؛ 872 كەس گیانیان لەدەستداوە و 2766 كەس بریندارن ، سەمسوور؛ 720 كەس گیانیان لەدەستداوە و 400 كەس بریندارن مەڕەش؛ 530 كەس گیانیان لەدەستداوە و 2900 كەس بریندارن ، دیلۆك؛ 481 كەس گیانیان لەدەستداوە و 3890 كەس بریندارن، ئوسمانییە؛ 293 كەس گیانیان لەدەستداوە و 1315 كەس بریندارن، مەلەتێ؛ 166 كەس گیانیان لەدەستداوە و 3298 كەس بریندارن رها؛ 95 كەس گیانیان لەدەستداوە و 1791 كەس بریندارن، ئامەد؛ 92 كەس گیانیان لەدەستداوە و 770 كەس بریندارن.

شایەنی باسە دوێنێ دووشەممە بومەلەرەزەیەكی بەهێز توركیا و سوریای گرتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر گیانیان لە دەستدا و هەزاران كەسیش برینداربون و لە ئێستاشدا هەوڵەكانی بۆ دەرهێنانی بەشێكی دیكە لە هاوڵاتیان لەژێر باڵەخانە ڕوخاوەكاندا بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە