ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" پشكنین بۆ تێكەڵەی تووتنی نێرگەلەی كافێتریا و خواردنگەكان دەكەین تاوەكو دڵنیابینەوە كافێتریا و خواردنگەكان نابن بە ناوەندێك بۆ بڵاو كردنەوەی ماددەی هۆشبەر".
باسی لەوەشکرد، " هەروەها بەڵێنامە بە خاوەنی كافێتریا و خواردنگەكان پڕ دەكردەكەینەوە تاوەكو پابەندن بە ڕێنماییەكانی بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان".
ئەوەشی وت، " مەبەستمانە هەرێمی كوردستان نەبێت بە ناوەندێك یان شوێنێك بۆ ساغكردنەوەی ماددەی هۆشبەر و ئەگەر لە شوێنێك ماددەی هۆشبەر بەكار بهێنرێت، وەكو بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، بە توندترین شێوە رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو شوێنانە دەگرینەبەر".
ئاماژەی بەوەشکرد، " لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 580 تۆمەتبار دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش 328 تۆمەتبار كڕین و فرۆشتنیان بە ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە و 76 كیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە