لە زاخۆ دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا و سێ کەسیش بە تۆمەتی گواستنەوە و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران.
ڕۆژی دووشەممە 3-6-2024 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند،"سێ تۆمەتبار بە 90 کیلۆ حەبی هۆشبەری ترامادۆل دەستگیرکران".
ئاماژە بەوەش دراوە،"لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی موسڵ، توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری گواستنەوە و بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەکرد".
ئەوەش خراوەتەڕوو،"هەر لەو چالاکییەدا کە ڕۆژی 24ـی ئایاری ڕابروودا لە زاخۆ ئەنجامدراوە، دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی ترامادۆڵدا گیرا".
ئەوەش هاتووە،"هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە