پەیامی کورد ... عادل عەبدۆلمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق گەیشتە ھەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەم سەردانەیدا عەبدۆلمەھدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی ئێستا تاوتوێ دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە