بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی رۆژئاوای کوردستان، چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازاد له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ھه‌ر ھاووڵاتییه‌كی رفێندراودا، داوای پێنج ھه‌زار دۆلار ده‌كه‌ن.
ئاژانسە هەواڵییەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، کە چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازاد كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، له‌شاریی عه‌فرین (٥٨) ھاووڵاتی كوردیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕفاندووه كه (٢٦)یان كوردی ئێزدین.
لای خۆشیەوە، ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جزیره له‌رێگه‌ی یاداشتێكه‌وه، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپای توركیا له عه‌فرین و بێسه‌روشوێنكردنی ده‌یان ھاووڵاتی، خستووه‌ته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆییه‌كان.
ده‌سته‌کە داواشی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، كە له‌وه زیاتر درێژه به‌ھه‌ڵوێستی بێده‌نگییان له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی و ئاواره‌بوونی ھه‌زاران ھاووڵاتی له عه‌فرین نه‌ده‌ن و ھه‌ڵویستی جدییان له‌به‌رامبه‌ر داگیركارییه‌كانی سوپای توركیا له رۆژئاوای كوردستان ھه‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە