پەیامی کورد… عێراق/ لە ساڵێکدا زیاتر لە ١٢ هەزار کەس بوونەتە قوربانی هاتووچۆ
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢١، كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند کە لە ساڵی رابردوودا، یەك هەزار و ٥٥٢ كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە، ١٠ هەزار و ٦٧٠ كەسیش بریندار بوون.
فازڵ غەڕاوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند كە وڵاتەكەی خاوەنی تۆمارێكی ترسناكە لە قوربانییانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و تەنها لە ساڵی رابردوودا چوار هەزار و ٦٦٦ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی ڕێگەوبانی پێویست و رەچاونەكردنی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ گەڕاندووەتەوە.
غەڕاوی ئاماژەی بەوە كردووە كە تەنها لە بەغدا ساڵی رابردوو ٨٧١ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، لە سەڵاحەدین ٧٩٠ ڕووداو و لە نەجەفیش ٦٤٨ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون.
ئەم ئەندامەی كۆمسیۆنە مرۆییەكە دەڵێ ساڵ بە ساڵ ڕێژەی ڕووداوی هاتوچۆ لە عێراق بەرەو زیادبوون دەچێت و ژمارەی قوربانییانی ڕووداوەكانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە