عێراق ڕووبەڕووی سەختترین قۆناغی وشکەساڵی دەبێتەوە

عێراق ڕووبەڕووی سەختترین قۆناغی وشکەساڵی دەبێتەوە

پەیامی کورد... عێراق ڕووبەڕووی سەختترین قۆناغی وشکەساڵی دەبێتەوە


عەون زیاب وەزیری سامانە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ چوارەم وەرزی لەسەریەک عێراق بە سەختترین قۆناغی وشکەساڵیدا تێدەپەڕێ، ئەوەش بەهۆی کەمی بەردانەوەی ئاو و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و یەدەگە ستراتیژییەکانی وڵات.

وتیشی، کەمی ئاو بووەهۆی ئەوەی حکومەت ڕێگری بکات لە چاندنی برنج و گەنمەشامی زەرد بۆ وەرزی ئێستا ، چونکە پێویستی بەبڕێکی زۆر ئاو هەیە.

جەختیشی لەوە کردەوە، وەزارەتی سامانە ئاوییەکان هەوڵ دەدات بۆ دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە ناوخۆیی و پیشەسازی و تەندروستی و ژینگەییەکان.

عەون دیاب ئەوەشی خستەڕوو، لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەگەڵ لایەنی تورکیا هەیە کە گرنگترینیان پلانی کارپێکردنی هاوینەیە بۆ زیادکردنی رێژەی بەردانەوەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە ماوەی هاوینی ئێستادا بۆ بەنداو و خەزانەکانی ئاو، کە لەسەر بنەمای پلانی ئاوی وڵات ئامادە دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە