20ـەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی چین کۆتاییھات و سەرۆکی پێشووی وڵات دەرکرا

20ـەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی چین کۆتاییھات و سەرۆکی پێشووی وڵات دەرکرا

پەیامی کورد... 20ـەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی چین کۆتاییھات و سەرۆکی پێشووی وڵات دەرکرا


شی جین پینگ، سەرۆکی چین کۆتاییھاتنی کارەکانی بیستەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی راگەیاند و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بوێری تێکۆشان لەپێناو بەدیھێنانی سەرکەوتن.

دوای حەوت رۆژ، بیستەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی چین کۆتاییھات و سەرۆکی چین لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی، پەیامێکی ئاراستەی پەرلەمانتاران کرد و داوای لێکردن بوێری تیکۆشان و سەرکەوتنیان ھەبێت، داواشی لێکردن بەجدی کاربکەن و پێداگربن لەسەر ھەنگاونان بۆ پێشەوە.

ئەوەی بووە جێگەی سەرنجی میدیا جیهانییەکان، بەرپرسانی چین بەشێوەیەکی لەناکاو، هو جین تائۆ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان لە رێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی حزبی کۆمۆنیستی چین دەرکرد.

لە کاتێکدا، هو جین تائۆ لە هۆڵێکی گەورەدا لە لای شی جین پینگ، سەرۆک کۆماری چین دانیشتبوو، چەند بەرپرسێک لێی نزیک بوونەوە، قۆڵیان گرت و بردیانە دەرەوەی هۆڵەکە.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە شوێنەکە بوو و کاتی رووداوەکە هو جین تائۆی بینیوە. هۆکاری ئەو کارە لە رێوڕەسمێکدا کە پلانی وردی بۆ داندراوە، تا ئێستا دیار نییە.

هو جین تائۆ سەرۆکی پێشووتری چین بوو. کاتێک ئەو سەرۆک کۆمار بوو، شی جین پینگ جێگری بوو.

پاش ئەم رووداوانە، پێدەچێت کۆنگرەی حزبی کۆمۆنیست بۆ سێیەم جار شی جین پینگ بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێ و ئەمەش لە مێژووی چیندا رووداوێکی بێ وێنە دەبێت.

کۆنگرەی حزبی شیوعی چین ھەر 5 ساڵ جارێک دەبەسترێت و بە گرنگترین رووداوی سیاسی چین دادەنرێت و تیایدا بڕیار لەسەر پلان و بەرنامە سیاسی و ئابوریی و کۆمەڵایەتییەکان و سەرکردە و پلە باڵاکانی ئەو وڵاتە دەدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە