پەیامی کورد ... ئامانج لە ڕێکەوتنەکانی ئیسرائیل لەگەل وولاتانی عەرەبی ئاشکرا دەکرێت
میدیاکانی عەرەبی ئاشکرای دەکەن ئامانج لە ڕێکەوتن لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی درووست کردنی هاوپەیمانییەکی ناوچەییە لە دژی ئێران .
میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە باڵاترین ئامانجی ڕێکەوتن لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی ، درووست کردنی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی بریتی لە ئیسرائیل ، ئیمارات ، بەحرەین ، میسڕ ، ئۆردۆن و لەوانەیە دواتریش عەرەبستانی سەعوودی ، بێت بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەو شتەی " هەڕەشە بە هۆی ئێران و تووندڕەوگەلی ئیسلامییە ناو دەبردرێت ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک یۆنی بێن مۆناحێم ، کارناسی کاروباری عەرەب و توێژەر و لێکۆڵەری کاروباری گشتی و نێودەوڵەتی لە ووتووێژ لەگەل کەناڵی ٧ ی ئیسرائیلی دا ڕایگەیاند : " باڵاترین ئامانجی ڕێکەوتنەکانی ئیسرائیل لەگەل ووڵاتانی عەرەبی سوودانە کە بەشێکی سەرەکی و ستراتیژیکی ئەم ڕێکەوتننامەیە یە .
ئەو هەروەها ئاماژەی کرد کە ئامانجێکی باڵاتر لەم ڕێکەوتنە واژوو کراوانەدا لەگەل ووڵاتانی عەرەبی دا بوونی هەیە . سوودان لە بواری ستراتیژییەوە ووڵاتێکی گرینگە لە دەریای سوور دا و ئەم بابەتە بۆ ئیسرائیل گرینگە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە