کڕینی ٨ میلیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن عێراقەوە

کڕینی ٨ میلیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن عێراقەوە

پەیامی کورد ... کڕینی ٨ میلیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن عێراقەوە

 

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند کە حکوومەتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازینیکای بەریتانی واژۆ کردوە بە مەبەستی کڕینی هەشت ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا.

 

ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند؛ حکوومەتی فیدراڵی عێراق داواکاری پێشوەختەی کردوە بۆ کڕینی بڕی هەشت ملیۆن ڤاکسینی ئۆکسفۆرد کە کۆمپانیای ئەسترازینیکای بەریتانی بەرهەمی دەهێنێت.

 

وتیشی: نرخی ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد گران نیە بۆ ئەوە دەرفەت هەبێت هەموان بەکاری بهێنن و بڕیاریشە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا کاروانی یەکەمی ڤاکسینەکە بگاتە عێراق.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە