پەیامی کورد ... هەشت رێنمایی بۆئەوەی منداڵەکەت لە نەخۆشی بپارێزیت
یەکەم: شیری دایکی پێبدرێت، چونکە یارمەتی بەهێزبونی سیستمی بەرگری جەستەی دەدات و لە چەندین نەخۆشی دەیپارێزێت.
دوەم: دوای ئەوەی تەمەنی بو بە 6 مانگ هەوڵبدە سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگی پێبدە، کە دەوڵەمەند بێت بە ڤیتامین و ماددە خۆراکیەکان.
سێیەم: لە شوێنی سارد دوریبخەرەوە، زیاتر لە شوێنی گەرم دایبنێ.
چوارەم: کەلوپەلەکان خۆی با تایبەت بێت بە خۆی و هیچ منداڵێکی دیکە بەکارینەهێنێت.
پێنجەم: کاتێک برینداردەبێت، برینەکەی خاوێنبکەرەوە و بە باندج بۆی ببەستە، بۆئەوەی توشی هەوکردن نەیەت.
شەشەم: لەو کەسانەی دوربخەرەوە کە توشی پەتای وەرزی یان نەخۆشییە گوازراوەکان بون.
حەوتەم: لە شوێنی زۆر قەرەباڵغ و داخراو دوریبخەرەوە.
هەشتەم: پێویستە رۆژانە بەبڕی پێویست بخەوێت بۆئەوەی سیستمی بەرگری جەستەی بەهێزببێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە