سارکۆزی.. بێزار بووم لە تاوانبارکردنم

سارکۆزی.. بێزار بووم لە تاوانبارکردنم

سارکۆزی.. بێزار بووم لە تاوانبارکردنم

نیکۆڵا سارکۆزی سەرۆکی پێشوی فەرەنسا بێزاری خۆی ڕاگەیاند لەسەر ئەوەی کە تاوانبار دەکرێت بە وەرگرتنی پارە و هاوکاری لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسا لە ساڵی 2007 لە لایەن لیبیا و مەعەمەر قەزافییەوە.

پێگەی ڕۆژنامەی (لۆفیغاور) ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە کە سارکۆزی لە بەرامبەر دادگا دا ئەو ئەواڵەنەی ڕەتکردەوە کە تاوانباری دەکەن و دەڵێت بێزار بووم لە تاوانبارکردنم.. هەرچەندە هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆش لەبەر دەستدا نییە بە تاوانبارکردنی سارکۆزی.

دادگای فەرەنسا ڕۆژی چوارشەمە سارکۆزیان بۆ لێکۆ‌ڵینەوە لەو دۆسییە دوو رۆژ بانگ کردووەو.

ئەمە دووەم جارە سەرۆکی پێشوی فەرەنسا بانگ دەکرێت لەسەر ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسا لە ساڵی 2007 کە بوو بە سەرۆکی فەرەنسا و لە ساڵی 2012 نەیتوانی دووبارە بگاتەوە بە پۆستی سەرۆکی فەرەنسا، لەمەشیانا تاوانبار دەکرێت کە لە ساڵی 2012 بڕێکی زۆری پارەی خەرجکردووە لەوە زیاتر کە بۆی تەرخان کراوە، لەسەر ئەوەش لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت.

نیکۆڵا سارکۆزی سەرۆکی فەرەنسا بوو لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2012 و ئێستاش پێگەو کەسایەتییەکی بەرچاوی هەیە لە فەرەنسا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە