لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا، بارزانیی نەمر لە گوندی بارزان لە دایك بوو، بۆ بەرزراگرتنی یادی 115 ساڵەی لەدایكبوونی باوكی رۆحیی كورد، ئەمڕۆ كوردستانیان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا و هاوكات كوردستانیان لە زۆر وڵاتانی دنیا، چالاكیی جۆراوجۆر بەم بۆنەیەوە ساز دەدەن.
بەسەردانی كوردستانیان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان و بە كۆڕ و سیمینار و هەروەها چاندنی نەمام ساڵیادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر بەرز ڕادەگیرێت.
سیاسی، ئاكادیمی و ڕۆشنبیران و هاووڵاتیانی كوردستان، لهسهر ئهو باوهڕهن، كه بارزانی ئەو سەركردە مهزنه مەیدانییە بوو، كە بەرەنجامی واقیعی میژووە و، لە خەباتی مەیدانییشدا خوڵقێنەری میژووە، ئەو لەناو هەستی خەڵكدا وجودی هەبوو، بۆیە لە میژووی ژیانیدا توانیویەتی هەموو كاتیك هەستی خەڵك بۆ شۆڕش و بهرگری و خۆشەویستیی نیشتیمان بجووڵێنێت. بارزانی ئەو سەركردە میللییە بوو، كە گەلی بە سەرچاوەی بریار و، حیزبیشی بە ئامرازی خزمەتی گەل و خۆیشی بە خزمەتكاری گەل دەزانی.
بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان، 14ی ئاداری هەموو ساڵێك كە رۆژی لەدایكبوونی بارزانیی نەمرە، لە كوردستان بووهتە پشووی فەرمی، هەر بەو بۆنەیەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوو رۆژ پشووی راگەیاند.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە