پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی عێراق لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر تێرۆر کردنی هیشام هاشمى پسپۆڕی ئه‌منى پێکهێنا
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق له‌سه‌ر كوشتنى هیشام هاشمى پسپۆڕی ئه‌منى رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵا بۆ ئاشكراكردنى روداوه‌كه و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، پێكهێنراوه.
له پاش تیرۆركردنی هیشام هاشمی پسپۆڕی ئه‌منی و توێژه‌ری ستراتیژی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدا، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ فه‌رمانیكردوه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى بریكاری وه‌زیر بۆ كاروباری هه‌واڵگرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى و ئه‌ندامیەتی به‌ڕێوبه‌رى گشتى هه‌واڵگرى و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانى به‌غدا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانكراوه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى بریكاری وه‌زیر بۆ كاروبارى ئاسایشى فیدراڵى و ئه‌ندامێتى به‌ڕێوه‌به‌رى پشكنینى پیشه‌یى و ئیدارى و به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆسه‌كانى وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به‌و هێزه ئه‌منیانه‌ى كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ى رووداوه‌كه‌یان به‌ده‌سته.
هه‌ر به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق، فه‌رمان به سه‌رجه‌م مه‌فره‌زه‌كان كراوه سه‌رجه‌م خاوه‌ن ماتۆڕسكیله‌كان بپشكنرێن به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر دوو كه‌س بوون و رێوشوێنى یاسایى به‌رانبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕه‌كانیاندا بگیرێت ئه‌گه‌ر چه‌كیان پێبو، هه‌روه‌ها رێگه به كارمه‌ندانى ئه‌منی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش نادرێت به سوارى ماتۆڕ و به چه‌كه‌وه بچن بۆسه‌ر كاره‌كانیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە