موسلیم، پەیامێک ئاراستەی ترەمپ و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

موسلیم، پەیامێک ئاراستەی ترەمپ و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

ساڵح موسلیم، داوا لەسەرۆكی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی هاووڵاتیانی عەفریندا بێدەنگ نەبن.
لەتویتێکدا ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە، سەبارەت بە بارودۆخی دژواری شاری عەفرین كە رووبەڕووی پەلامارێكی چڕی سوپای توركیا و چەکدارە توندڕەوەكانی هاوپەیمانی تورکیا بووەتەوە، پەیامێک ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.
موسلیم لەپەیامەکەیدا رایگەیاندووە، کە "بۆ هەموو بەرگریكارانی مرۆڤایەتی، داعش و سەرپەرشتیكارەكانیان (توركیا) عەفرین کۆمەڵکوژ دەكات، بێدەنگ مەبن".
ماوەی (٥٠) رۆژە سوپای تورکیا لەشکرکێشی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لەرۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، تائێستاش زیاتر لە (٩٠٠) ھاووڵاتی سڤیل بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە شەھید و برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە