فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له سنووری قه‌زای مه‌خموور، گرووپێكی داعشیان كرده ئامانج و، به‌رپرسێكی ناوچه‌كه ده‌ڵێ، داعش له سنووره‌كه هه‌یه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر دانیشتوانی سنووری مه‌خموور.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه، گوتی، دوێنێ شەو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو جار تیرۆریستانی ڕێكخراوی داعشان له چیای قه‌ره‌چۆغ كردووته ئامانج و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له نزیك گوندی (عه‌لی ڕه‌ش)ی سه‌ربه ناحیه‌ی قه‌راج كراونه‌ته ئامانج.
گوتیشی، هێشتا زانیاری به‌رده‌ست نییه ژماره‌ی كوژراوانی داعش چه‌نده، ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته نێوانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و كه‌سی تێدا نییه.
مه‌سعوود نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌لاقه‌ره، ئه‌و سنووره‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لێن، ده‌ڵێ، له ڕووی ئه‌منییه‌وه سنووری ئێمه ئارامه، به‌ڵام هه‌بوونی داعش له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه ناشارێته‌وه و گووتی ئه‌و داعشانه‌ی له سنووری قه‌زای حه‌ویجه بوون، ئێستا زیاتر روویان له ده‌شتی قه‌راجی سه‌ر به مه‌خموور كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه و ده‌كه‌وێته نێوان سێ پارێزگاوه، پارێزگای هه‌ولێر و مووسڵ و كه‌ركووك.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌لاقه‌ره‌ش نایشارێته‌وه كه، هه‌بوونی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سنووره‌ی مه‌خموور و سه‌رگه‌ڕان، ''چه‌ندین جار هاووڵاتیانی سنووره‌كه چه‌كداره‌كانی داعشانیان بینیوه و له ناو ئه‌شكه‌وتوو شوێنه‌كانی دیكه خۆیان ده‌شارنه‌وه و، كردوویاننه‌ته حه‌شارگه‌ی خۆیان.''
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە