پەیامی کورد ... کەشتی شەڕی ئەمریکی بە ٢هەزار و ٥٠٠ چەکدارەوە گەیشتە کەنداوی فارس .
کەشتی شەڕی ، یوو ئێس ئێس باتان ی هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، بە تێپەڕبوون لە گەرووی هۆرمۆز گەیشتە ناو ئاوەکانی کەنداوی فارس
ئەم کەشتییە و گرووپی کەشتیوانانی هاوڕای ، هەڵگری ٢ هەزارو ٥٠٠ کەس لە چەکدارانی هێزی دەریایی ئەمریکایە .
لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی سێشەممە لە لایەن لێنس ڵێشر ، فەرماندەی ئەم کەشتییە بڵاو کرایەوە کە ئەم ناڤە فڕۆکە هەڵگرە لە لایەن دوو کەشتی شەڕی دیکە ، " یوو ئێس ئێس نیۆیۆرک " و " یوو ئێس ئێس ئۆک هیل " هاوڕایەتی دەکرێن .
فەرماندەی کەشتی یوو ئێس ئێس باتان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " تێپەڕبوونی ئێمە لەم گەروویە زۆر گرینگ و ئامادەیی بەردەوامی ئێمە ڕۆڵێکی گرینگی لە دەستەبەر کردنی ئازادی بۆ کەشتیڕانی و پاراستنی ئەمنییەت و سەقامگیری لە ناوچەکە هەیە ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە