پەیامی کورد... ئەمریکا ١٠ کەس و ٢ کۆمپانیای سەر بە کۆماری ئیسلامی خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە
دوێنێ چوارشەممە ٢٣ی خەرمانان، وەزارەتی خەزێنە داری ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا ١٠ کەس و ٢ کۆمپانیای سەر بە کۆماری ئیسلامی خستە نێو لیستی گەمارۆکانی خۆی بە هۆی ئەوەی پەیوەندییان بە هێرشە ئەلیکترۆنییەوە (سایبری) هەبووە.
هەروەها ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی وەزارەتی خەزێنە داری ئەمریکا چەندین ناوونیشانی بیتکوینی زیاد کردووە بە لیستی گەمارۆلەسەرەکان کە پەیوەندییان هەبووە بە هێرشە باجییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە.
داواکاری گشتیی نیوجرسیش ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە کە سێ کەسی ئێرانی بە ناوەکانی ئەحمەد خەتیبی، ئەمیر حوسێن نیکئایین و مەنسوور ئەحمەدی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە سەرۆکایەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانیان کردووە بە مەبەستی هاککردن و زیانگەیاندن بە دامەزراوەکان و هاووڵاتییان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە