هه‌ر یه‌ك له بریتانیا و فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی پرۆگرامی به‌رگری ئێران ده‌ربریبوو، لەم بارەیەوە بەهرام قاسمی له وه‌ڵامیاندا رایگه‌یاند كه نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌و دووڵاته هیچ به‌هانه‌یه‌كی مه‌نتیقی له خۆ ناگرێت.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا كرد ده‌ست به‌جێ فرۆشتنی چه‌ك به وڵاتی سعودیه و ئه‌وانه‌ش رابگرن كه به‌و چه‌كانه خه‌ڵكانی سڤیل یه‌مه‌ن ده‌كه‌نه ئامانج و رۆژ له دوای رۆَژیش دۆخی ئاسایشی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خراپی ده‌به‌ن.
لێدوانه‌كه‌ی به‌هرام قاسمی له‌و كاته‌وه‌یه كه هه‌ر یه‌ك له بریتانیا و فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی پرۆگرامی به‌رگری ئێران ده‌ربریبوو.
هه‌روه‌ها قاسمی له وه‌ڵامی هه‌ر یه‌ك له بریتانیا و فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌و دووڵاته هیچ به‌هانه‌یه‌كی مه‌نتیقی له خۆ ناگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە