پەیامی کورد ... بەرپرسی ڕێکخراوی جیهانی تیجارەت دەست لە کار دەکشێنێتەوە .
ڕۆبێرتۆ ئازۆدۆ ، ٣١ی مانگی ئۆگۆست پێش کۆتایی هاتنی دەورەی بەرپرسیارییەتەکەی خۆی لە ساڵی ٢٠٢١ بە کۆتا دەگات لەم پۆستە خۆی دەکشێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە بلۆمبێرگ ڕۆبێرتۆ ئازۆدۆ ، ٣١ی مانگی ئۆگۆست پێش کۆتایی هاتنی دەورەی بەرپرسیارییەتەکەی خۆی لە ساڵی ٢٠٢١ بە کۆتا دەگات لەم پۆستە خۆی دەکشێنێتەوە .
ئازۆدۆ ووتی : " من بڕیارم داوە ٣١ی مانگی ئۆگۆست ی ئەمساڵ لە پۆستەکەم دەست بکشێنمەوە و کاتی سەرۆکایەتییەکەی خۆم لەم ڕێکخراوەدا بۆ ماوەی یەکساڵ کەم بکەمەوە . ئەمە بڕیارێکی ئاسایی و سادە نەبوو بۆ من . من لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەم لەمبارەوە قسەم کردووە . ئەمە بڕیارێکی تاکەسی و بنەماڵەییە . بە بڕوای من ئەم بڕیارە بە قازانجی ڕێکخراوەکە ش دەبێت .
بڕیارەکەی من بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە دۆخی تەندرووستی من و یا خود سیاسییەوە نییە . من بە هۆکاری دەرجا لێدانی کار و ئەوەی کە ئێستا هیچ کارێک ئەنجام نادرێت ، بڕیارم داوە دەست لە کار بکشێنمەوە . ئێستا هەموو ووتووێژ و ووتارەکان ڕاوەستاون و هیچ کارێک ئەنجام نادرێت . هیچ ڕووداوێک سەبارەت بە کارگەلی ئاسایی ڕوونادات ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە