پەیامی کورد ... شاندێکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوت
شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت".
ئاماژە بەوەش دراوە: "ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ھەمواری خشتەکانی یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە