پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٥٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەمە ١١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٣٣ حاڵەت لە هەولێر، ١٧٥ حاڵەت لە سلێمانی، ٣ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٠ حاڵەت لە هەڵەبجە و ١٣٠ حاڵەت لە دهۆک بووە.
هەروەها، ٣٣٦ تووشبووی کۆرۆنا تەندروستییان بە دەست هێناوەتەوە، بە جۆرێک کە ١١٠ حاڵەت لە هەولێر، ٢١ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٢ حاڵەت لە گەرمیان، ١٢ حاڵەت لە هەڵەبجە و١٧١ حاڵەت لە دهۆک بووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ٢٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک کە شەش کەس لە هەولێر، چوار کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە گەرمیان، سێ کەس لە راپەرین و هەشت کەس لە دهۆک گیانیان لە دەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە