نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان بۆ سه‌ر به‌غدا ده‌رده‌كات، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش دەڵێت، "له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌وڵده‌ده‌ین مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بخه‌ینه سه‌ر بودجه‌ی سیادی حکومەتی عێراق".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٥)ی نیسان، مه‌حمود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، کە "له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ سه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌نده‌و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و لایه‌نه په‌وه‌ندییه‌كانی ده‌رچووه".
دەشڵێت، "به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه بۆئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و باسه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بكه‌ینه‌وه‌و گفتوگۆی جدی بكه‌ین، دوای دیاریكردنی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كان، لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆی ده‌كات".
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، راشیگەیاند، کە "سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت ئه‌و مووچه‌یه‌ی ده‌درێت به‌كه‌سوكاری (شه‌هیدان، ئه‌نفال، جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی) بخرێته‌سه‌ر بودجه‌ی سیادی حكومه‌تی فیدراڵی، هه‌نگاوی دووه‌میشیمان ئه‌وه ده‌بێت كاربكه‌ین یاساكان ڕێكبخرێته‌وه‌و له‌هه‌مووێ به‌یه‌ك شێوه بێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە