پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی لە چیا بەر بوویەوە و گیانی لە دەست دا
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بەربوویەوە و گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کۆڵبەرێک بە ناوی “حەمید وەیسی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
حەمید وەیسی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەلاسی باوەجانی بووە.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە