واشینتۆن : هێرشی حووثییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستان پەیوەندی بە ئێران ەوە هەیە

واشینتۆن  : هێرشی حووثییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستان پەیوەندی بە ئێران ەوە هەیە

پەیامی کورد     ...    واشینتۆن  : هێرشی حووثییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستان پەیوەندی بە ئێران ەوە هەیە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمیکا هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردووی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن " حووثییەکان " بۆ سەر عەرەبستان ی بە ئێرانەوە گرێ داو و ئەم هێرشانەی مەحکووم کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێمە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردووی حووثییەکانی ژێر پاڵپشتی ئێران لە دژی عەرەبستانی سەعوودی مەحکووم دەکەین . ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی ناڕەوا لە دژی ڕیاز ئەنجام دراون و گیانی کەسانی سڤیل لەوانەش ئەمریکییەکان دەخاتە مەترسییەوە .

هەروەها ڕایگەیاند و ووتی :  زیادبوونی نابەرپرسانەی ئەم هێرشانە بە ڕاگەیاندنی حووثییەکانەوە لە سەر نیازیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران هاوکات بووە . و هەناردنی باڵیۆزی ئێران ی بۆ یەمەن مەحکووم کرد و ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەوەیە کە ئەنسارۆڵلا بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی سیاسی بە مەبەستی بەوەرارکردنی ئاشتی لە یەمەن جیددی نییە .

پۆمپێئۆ هەروەها ووتی : ویلایەتەەیەکگرتووەکان داوا لە ئێران دەکات کە چیتر بە پێچەوانەی ڕێکەوتننامەکانی شەورای ئەمنییەتی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان چەک بە حووثییەکان قاچاخ نەکات و یارمەتیدانی شەڕئەنگێزەکانی حووثییەکان لە دژی یەمەن و دراوسێیەکانی لەوانەش عەرەبستانی سەعوودی ڕابگرێت .

هەروەها بە ئاماژەدان بە حووثییەکان لە پەیامێکی تویتەریدا بە مەحکووم کردنی هێرشەکان دەڵێ : حووثییەکان دەبێ دەست لە هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئێران  و هەڕەشە کردنی ئەمنییەتی ناوچەکە هەڵبگرن و لە ڕاستای یارمەتیدانی خەڵکی یەمەن کار بکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە