بەریتانیا: مووشەکی دژە فڕۆکە و تانکی زیاتر ڕەوانەی ئۆکراینا دەکەین

بەریتانیا: مووشەکی دژە فڕۆکە و تانکی زیاتر ڕەوانەی ئۆکراینا دەکەین

پەیامی کورد... بەریتانیا: مووشەکی دژە فڕۆکە و تانکی زیاتر ڕەوانەی ئۆکراینا دەکەین

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بەریتانیا مووشەکی زیاتری دژە فڕۆکەی جۆری ستارسترێک و 800 مووشەکی دژە تانک ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات، ئەمەش دوابەدوای هێرشە بێویژدانەکەی ڕووسیا بۆ سەر وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە ئۆکراینا.

جۆنسن وتیشی دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی بە کوالێتییەکی بەرز بە بەهای 150 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە (195 ملیۆن دۆلار) ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات.

جۆنسن شانبەشانی سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئۆلف شۆڵز بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە هێرشەکەی کراماتۆرسک " دەرخەری ئەو قووڵایییەیە کە سوپاکەی ڤلادیمێر پوتن کە شانازی پێوە دەکرد نوقمی ئەو شەڕە بووە".

شۆڵز بەرگریشی لە ئەڵمانیا کرد لە دژی ئەو ڕەخنانەی کە باس لەوە دەکەن ئەڵمانیا خاوەخاو دەکات لە کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی وزەی ڕووسیا وەک بەشێک لە سزاکانی ڕۆژئاوا بەهۆی هێرشە داگیرکەرییەکانی پووتینەوە بۆ سەر ئۆکراینا.

ئەو ئاماژەی بە هەمەجۆرکردنی درێژخایەنی وزەی جێگرەوە و دابینکردنی گازی سروشتی دیکە کرد و وتی "ئێمە هەموو شتێک دەکەین کە لە تواناماندا بێت و کاری زیاتر دەکەین لەو بارەیەوە."

دوای گفتوگۆکانی شۆڵز لە شەقامی داونینگ؛ جۆنسن وتی بەریتانیا و ئەڵمانیا پێکەوە کار لەسەر بواری تەکنۆلۆژیای نوێ دەکەن.

سەرۆک وەزیران وتیشی "ناتوانین لە شەوێکدا سیستەمی وزەمان بگۆڕین، بەڵام هاوکات دەزانین کە شەڕی پووتین بە شەو و ڕۆژێک کۆتایی نایەت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە