وەزیرانی دارایی هەردوو ووڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە پێکهێنانی تیمی هاوبەش بۆ داسەپاندنی گەمارۆی زیاتر دژی ئێران هەواڵیان دا.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە جۆرشەلیم پۆست بە ناوی ، " مووشە کالۆن " وەزیری دارایی ئیسرائیل و " ستیڤ منۆچین " وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی تیمی هاوبەش لە پێناو جێبەجێ کردن و داسەپاندنی گەمارۆی زیاتر لە دژی ئێران ڕێککەوتن.
ئەم بڕیارە لە دیداری ڕۆژی" سێ شەممە " ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ ئەو ٢ کەسە لە واشینتۆن، گیراوە و به ووتەی مووشە کالۆن ، داسەپاندنی گەمارۆکان لە دژی ئێران لە پووچەڵ بوونەوەی هەڕەشەی ئەمنی لە دژی ئیسرائیل و هاوکات هەموو جیهاندا کاریگەر دەبێ.
بە وتەی جۆرشەلیم پۆست، سەرەکیترین تەوەری دانوستان لەو دیدارە، پرسی ئێران و بە تایبەت ئەو گەمارۆیانەی داسەپاوە لە بواری تەکنۆلۆژیایدا سەرترە. هەردوو وەزیری دژبەری ئێران بەرپرسایەتی داسەپاندنی گەمارۆیە ئابووریەکانیان لە دژی ئێران لە ئەستۆ گرت.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ئەوە چوارەمین جارە کە وەزیرانی دارایی ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە دیداریان بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە